Mehmet Ali Derdiyok
24 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2020
ئیستانبوڵ-AA
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ند پارێزگایه‌كی ئێران، ئه‌نقه‌ره گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له ئێرانه‌وه بۆ توركیا راگرت.
له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فه‌خرەد‌دین كۆجا رایگه‌یاند "له‌چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كانى رێگریكردن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ته‌واوی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له ئێرانه‌وه بۆ توركیا وه‌ستێندراون".
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كاتژمێر هه‌شتی ئێواره‌ی دوێنێ كۆتا فڕۆكه له ئێرانه‌وه گه‌یشته ئیستانبوڵ، به‌شێكی سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه‌ش ده‌مامكیان به‌ستبوو.