Orhan Onur Gemici
15 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2019
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنەکانی سێ رۆژی رابردوودا لە ٣٦ پارێزگای ئەو وڵاتە بۆ سەر پەکەکە/کەجەکە، ٢٤٥ کەس و بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ٢٥ پارێزگای تورکیا، ١٤٦ گومانلێکراو دەستبەسەرکراون.
لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، زانیاریی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سەر رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە و داعش ئاشکرا کردووە.
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە کە لە ٦٥ ئۆپەراسیۆنی سێ رۆژی رابردوودا لە ٣٦ پارێزگا بۆ سەر پەکەکە/کەجەکە، ٢٤٥ کەس دەستبەسەرکراون.
ھاوکات لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی سەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ماوەی سێ رۆژدا لە ٢٥ پارێزگا، ١٤٦ گومانلێکراو دەستبەسەرکران.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆپەراسیۆنەکان درێژەیان ھەیە.