Fırat Taşdemir,Sarp Özer
29 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی رابردودا ١٠ ئۆپەراسیۆنی گەورە و ٣٠ ئۆپەراسیۆنی مامناوەند کۆی گشتی ٤٠ ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ھەزار و ٥٩٥ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
ئەفسەری ھەڵسەنگاندن و شیکردنەوە لە راوێژکارییەتی راگەیاندن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، پنار کارا كۆبوونەوەيەكى رۆژنامهوانیی بۆ پێدانی زانيارى ئەنجامدا.
پنار کارا جەختی لەوە کردەوە کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەرامبەر ئەو توندوتیژییەی کە رووی لە ھەڵکشان کردووە بەردەوامە و گوتی: "لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لە ناوەوەی وڵات و لە دەرەوەی سنوورکانمان بە پێداگرییەوە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە، فەتۆ و داعش بووینەتەوە، ١٠ ئۆپەراسیۆنی گەورە و ٣٠ ئۆپەراسیۆنی مامناوەند کۆی گشتی ٤٠ ئۆپەراسیۆن ئەنجامدراوە. لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥وە تا ئەمڕۆ کۆی گشتی ١٨ ھەزار و ٢٩٦ و لە سەرەتای ئەمساڵەوە ھەزار و ٥٩٥ تیرۆریست لە چالاکی خراون".
کارا گوتیشی: "لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، ٧٤ تیرۆریست دەستگیرکراون کە ویستوویانە بە رێگای نایاسایی سنوورەکانمان ببەزێنن کە ٤٠یان سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)ن".
لە بارەی دوایین پێشھاتەکانی سەر سنووری ئێران، پنار کارا رایگهیاند: "لەژێر رۆشنایی دوایین پێشھاتەکان یەکەی سەربازیی پێویست رەوانەی سنووری ئێران کراوە، سەربازەکانمان، ئەرکەکانیان بۆ رێگرتن لە بەزاندنی سنوورەکانمان بەڕێوە دەبەن".
ئەفسەری ھەڵسەنگاندن و شیکردنەوە لە راوێژکارییەتی راگەیاندن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا سەبارەت بە ئهركی سوپای وڵاتهكهی له ئەفغانستان، گوتی: "لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەرکەکان، سەربازانی سوپای تورکیا ئەرکی شەڕکەریان نابێت لە ئەفغانستان، جگە لە مافی بەرگریکردن، ئەرکی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنیان نابێت".
پنار کارا لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی فەتۆوە زانیاریی دا و رایگهیاند: "لە رێککەوتی نێوان ١ی کانوونی دووەم بۆ ٢٨ی تەمووز، دوو ھەزار و ٧١٣ فەرمانبەر لە ئهركی حكوومیی دوورخراونەتەوە، پلە لە ٥٠١ کەسی خانەنشین سەندراوەتەوە، ١١٢ کەس گەڕێندراونەتەوە سەر ئەرکەکانیان، پلە/ناونیشان بۆ ١٣ خانەنشین گەڕێندراوەتەوە".