تاران
وەزیری دەرەوەی تورکیا, ئەحمەد داودۆغڵو چاوی بە سەرکۆماری نوێی ئیران (حەسەن روحانی) کەوت.
چاوپێکەوتنەکە لە کۆشکی کۆماری ئیران, دوور لە میدیاکان بەرێوەچوو.
وەزیری دەرەوەی ئیران (جەواد زەریفی)ش ئامادەی دیدارەکە بوو.
دوێنی داودۆغڵو بە نوێنەرایەتی سەرکۆماری تورکیا (عەبدولڵا گول), بەشداری رێوڕەسمی سوێندخواردنەکەی کردبوو
. واش چاوەڕوان دەکرێ, داودۆغلو چاوی بە وەزیری دەرەوەی پێشوو (عەلی ئەکبەر)یش بکەوێت