Sarp Özer
13 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵدا، تاکوو ئێستا ٤٥٥ تیرۆریستی لە چالاکی خستووە، ٥٥٧ ئەشکەوت و پەناگەی تیرۆریستانی خاپوور کردووە و هەزار و ٩٠٤ بۆمبی دەستکردیشی لەناو بردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بە دەست گەشتوون ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین-باسیان لە باکووری عێراق بۆسەر ئامانجەکانی تیرۆریستان بەو شێوەیەی بەرنامەی بۆ داندراوە بە سەرکەوتووانە بەردەوامن.
سەربازانی تورکیا ئەو ئەشکەوت و پەناگایانە یەک یەک دەستنیشان دەکەن کە لەلایەن تیرۆریستانەوە بەکار دەهێندرێن و خاپووریان دەکەن.
سوپای تورکیا لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵدا، تاکوو ئێستا ٤٥٥ تیرۆریستی لە چالاکی خستووە، ٥٥٧ ئەشکەوت و پەناگەی تیرۆریستانی خاپوور کردووە و هەزار و ٩٠٤ بۆمبی دەستکردیشی لەناو بردووە.
سەربازان تاکوو ئێستا هەزار و ٢٠٣ پارچە چەک کە مووشەکی دژەتانک و دژەفڕۆکە و نیشانشکێنیان لەنێو دابووە و ٥٢٢ هەزار تەقەمەنی ئەو چەکانەیان دەست بەسەردا گرتووە.
لەنێو ئەو چەکانەدا، دژەتانکەکانی AT-3, AT-4, AT-5، هەروەها مووشەکهاوێژ، دۆشکە، دژەتانکەکانی زاگرۆس، بی کەی سی، نیشانشکێنی قەناس، کڵاشینکۆف و چەکی جۆری M-16 دەبیندرێن.
هەروەها دەست بەسەر ٢٠٥ بێتەل، ١٢١ دووربینی چاودێری و ٨٨ تۆن کەلوپەل و پێداویستی ژیاندا گیراوە.
سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بەوە دەدەن لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا، تیرۆریستییەکان زۆر تەنگەتاو بوون و دەرکەوتووە بۆ یاریکردن بە کات تیرۆریستان دەنگۆکانی وەک "بەکارهێنانی چەکی کیمیایی" هەڵدەبەستن.
هەفتەی رابردوو کاتێک وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەگەڵ فەرماندەکانی یەکە سەربازییەکان لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوویەوە، گوتی: "گۆڕەپانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ زۆری نەماوە بەتەواوی کۆنترۆڵ بکرێت. زاپ لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە و بەم جۆرە تەواوی سنوورەکانمان ئارامی بە خۆیانەوە دەبینن".