Yusuf Özcan
30 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
پاريس - AA
نوێنەرى باڵاى پەيوەندييەكانى دەرەوە و سياسەتى ئاسايشى يەكێتیى ئەورووپا، جۆزێپ بۆرێل، ئاشكرایكرد، رووسيا، چين و توركيا دەيانەوێت بنەماكانى يارييەكە لە بەرامبەر ئەورووپا بگۆڕن.
جۆزێپ بۆرێل، لە گوتارێكيدا كە لە رۆژنامەى لۆ ژۆرنال دو ديمانشى فەڕەنسى بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەكات، رووسيا، چين و توركيا سێ تايبەتمەندیى هاوبەشيان هەيە و رایگهیاند: "لە دەرەوە سەروەر و لە ناوەوە دەسەڵاتدارن، ئامانجیان ئهوهیه بوارى دەسەڵات درووستبكهن كە پێويست به پاراستن دەكات لە هەر رووانينێكى دەرەكى و دەيانەوێت بنەماكانى يارييە جيهانییهكان بگۆڕن، لەبەر ئەوەى دابەشبوونى هێز لە جيهان چيتر هيچ پەيوەندييەكى بەو سەردەمە نەماوە كە ئەوان لێى لەدايكبوون".
بۆرێل ئاماژەى بەوەشكردووه، تا دێت دژى مافەكانى مرۆڤ لە وڵاتە خاوەن سەروەرييەكان دەبنەوە و هەروەك لە بيلاڕووس روويدا هەوڵى رێگرتن لە سەرجەم پاڵپشتييە نێودەوڵەتييەكان بۆ رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى دهكهن كە داواى ئازادى زياتر دەكەن، جهختی لهوهشكردووهتهوه هاوشێوهی ئهوهی چين لە هۆنك كۆنگ يان لە ناوچەى ئۆتۆمى سينجان ئويگور ئهنجامیدا، سڵ لە پێشێلكردنى ئازادى هاووڵاتييانى ناكاتەوە كە بە پێچەوانەى بەڵێننامە نێودەوڵەتييەكانى تايبەت بە وڵاتانى خاوەن سەروەرييە.
باسی لهوهشكردووه، مۆسكۆ وا بيردەكاتەوە مافى بهسهر بيلاڕووسهوه ههیه و هەوڵى رێگرتن لە پاڵپشتیی ئەوروپييەكان بۆ خەڵكى سڤيل دهدات.
نوێنەرى باڵاى پەيوەندييەكانى دەرەوە و سياسەتى ئاسايشى يەكێتیى ئەورووپا، جۆزێپ بۆرێل، تیشكی خستووهته سهر ئهوهی كە نابێت بيلاڕووس بۆ ئۆكرانيايەكى ديكە بگۆڕێت و باسی لهوهكردووه توركيا لە چالاكييەكانى دەرياى ناوەڕاست، كردارى جياوازى ئەنجامداوە.
جۆزێپ بۆرێل راشیگهیاندووه، توركيا دەيەوێت لە ناوچەكەدا خۆى كارهكتەرێكى سەرەكى بناسێنێت.
جهختی لهوهشكردووهتهوه، كردنەوەى مزگەوتى پيرۆزى ئاياسۆفياى گەورە لە ساڵيادى رێككهوتننامهی لۆزاندا بە رێكەوت نەبووە و رایگهیاندووه:"توركيا بهردهوام دهبێت لهوهی له زۆر دۆسيەدا هاوبهشێكی گرنگ بێت. پێویسته ئهمه، دهستهبهری ئهوهمان بۆ بكات كه لە رووبەرووبوونەوەيەكى مەترسيدار لەگەڵ ئەم دراوسێ گەورەيەمان دوورمان بخاتهوه".