ئورفا
دوای شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی کورد و رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی گرێسپی و چواردەوری، لە ئێستادا شەڕ لە رۆژهەڵاتی شارەکە چڕتر بۆتەوە.
بەهۆی ئەو شەڕ و پێکدادانەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی سووری ئەو ناوچانە ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن و بەرەو تورکیا هەڵهاتوون و داوای مافی پەنابەری لە تورکیا دەکەن. هەر بۆ ئەو مەبەستە لە خاڵی سنووری تورکیاوە چوونە ناو تورکیا و لە گەڕەکی ئۆنجولی نزیک سەرسنوور نیشتەجێ کراون کە ژمارەیان ٨٠٠ سووری دەبێت.
لەلایەکی ترەوە ٥ هاووڵاتی سووری کە لە شەڕ و پێکدادانەکاندا بریندار ببوون، لە رێگەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئاکچاکالەی حکوومی کران، ئەمە لە کاتێکدایە کە بریندارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بریندار کراون کاتێک ویستوویانە بچنەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان.