بۆڵوو
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و سیاسەتی خێزان فاتمە شاھین لەلێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئەنادۆڵو گوتی: "پاکێجێک چارەسەری پرسی ڕۆمانەکان ئامادە دەکرێ و مانگی داھاتوو ناوەڕۆکی پاکێجەکە لەلایەن بەکر بۆزداغ جێگری سەرۆک وەزیران و مەحەمەد موزەییەن ئۆغڵو وەزیری تەندروستی لە ئەدیرنە ئاشکرا دەکرێ."
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی مافەکانی رۆمانەکانەوە دوا و گوتی: "لە سەرجەم ناوچەکانی تورکیا خانوو و شوێنی نیشتەجێمان بۆ برا ڕۆمانەکان دروست کردوە، ھەوڵمان داوە سیستمێکی سۆسیالیان بۆ دابڕێژین، ئەم کارەی ئێمە زۆر گرنگە، پێویستە لەڕووی مرۆڤایەتیەوە بەیەک چاو سەیری برا ڕۆمانە کورد یان تورکەکان بکەین. دەمانەوێ ئەوانیش بەبێ جیاوازی لە وڵاتەکەماندا بەخۆشی بژین."
- لەگەڵ شەش وەزیر کار دەکەین
سەبارەت بەئاستی خوێندن و زانیاریی ڕۆمانەکانیش گوتی: "ئاستی خوێندنی ڕۆمانەکان زۆر نزمە، بۆیە لەڕووی زانیاری و داھێنانەوە دوا دەکەون، کچان لە تەمەنێکی بچوکدا دەچنە ژیانی ھاوسەری، ئەمەش پەیوەندی بەنزمی ئاستی خوێندنەوە ھەیە، ھەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی کێشەی کوڕان کچان چارەسەر بکەین و ئاستی زانیاریان بەرز بکەینەوە، سەرجەم ئەمانەشمان لەپاکێجی ڕۆمانەکاندا جێکردۆتەوە."
ڕاشیگەیاند: "لەگەڵ شەش وەزیر پاکێجی ڕۆمانەکانمان ئامادە کردووە، مانگی داھاتوو ناوەڕۆکی پاکێجەکە لەلایەن جێگری سەرۆک وەزیران بەکر بۆزداغ و وەزیری تەندروستی مەحەمەد موئەزیین ئۆغڵووە لە ئەدیرنە ئاشکرا دەکرێ."