Mazın Asad
18 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2016
وەزیری دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ گوتی: "ئایا بۆچی ھەندێک لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن بە چێژەوە تاوان ئەنجام دەدەن؟"
بۆزداغ لە پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پێشنیاری گۆڕانکاری دەستوور سەبارەت بە ھەڵگرتنی پارێزبەندی یاسایی، وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانی دایەوە.
وەزیری دادی تورکیا زانیاری لەبارەی ئەو دۆسیانە دا کە بەھۆی ئەنجامدانی تاوانەوە رەوانەی پەرلەمان کراوە و بەم پێیەش رایگەیاند کە ٢١٦ دۆسیە لەبارەی تاوانی تیرۆر، ٢٠١ دۆسیە لەبارەی تاوانی سووکایەتیکردن، ١١ دۆسیە لەبارەی تاوانی بریندارکردن، ٣٨ دۆسیە لەبارەی تاوانی خراپ بەکارھێنانی ئەرک، شەش دۆسیە لەبارەی تۆمەتی ساختەکاری، ١٨ دۆسیە لەبارەی تۆمەتی ھەڕەشەکردن، ١١ دۆسیە لەبارەی تاوانی پێشێلکاری لە نھێنییەکان، ٥٥ دۆسیە لەبارەی بانگەشە بۆ تاوان و تاوانباران، ٢٤ دۆسیە لەبارەی تۆمەتی دروستکردنی دووبەرەکی لە نێوان کۆمەڵگە، ١١٩ دۆسیە لەبارەی دژایەتیکردن لە یاسای خۆپێشاندانەکان، ١١ دۆسیە لەبارەی دژایەتیکردنی یاسای ھەڵبژاردن، سێ دۆسیە لەبارەی دژایەتیکردنی یاسای پارتە سیاسییەکان، ١٣ دۆسیە لەبارەی تۆمەتھەڵەبەستن، دۆسیەیەک لەبارەی دژایەتیکردنی یاسای دەوڵەتەکان، دوو دۆسیە لەبارەی پاشگەزکردنەوەی ھاووڵاتیان لە ئەرکی سەربازیی، دۆسیەیەک لەبارەی زیان گەیاندن بە مولکی گشتییەوە دەربارەی پەرلەمانتارانەوە ھەیە و زیاتر گوتیشی: "لەوبارەیەوە بەلگەی پێویست لە دەزگاکانی پەیوەندیدار ھەیە".
بۆزداغ لە درێژەدا روونیشی کردەوە کە دوای پەسەندکردنی گۆڕانکاری دەستوور سەبارەت بە ھەڵگرتنی پارێزبەندی یاساییەوە، دۆسیەکان بەپێی یاسای دادگاکانی تاوان لێکۆڵینەوەی لەبارەیەوە دەکرێت و گوتیشی: "پەرلەمان دۆسیەکان رەوانە سەرۆکایەتی وەزیران دەکات و لەوێش دەنێدرێتەوە وەزارەتی داد. ھاوکات وەزارەتی دادیش دۆسیەکان رەوانەی دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات و دواتر بەپێی یاساکان پرۆسەکە جێبەجێ دەکرێت".