ئورفا
بەڕێوەبەری پەرەوەردەی جەیلان پنارمحەمەد ئەمین داغڵی، لەبارەی بڕیاری پشووی خوێندگەکان بۆ AA گوتی: "دوای ئەوەی حەفتەی رابردوو تۆپێکی ھاوێژراو لە سوریاوە بەر یەکێ لە ماڵەکانی ناو جەیلان پنار کەوت، پیاوێک گیانی لەدەستداو کچێکیش بریندار بوو، مەترسی لەسەر ناوچەکەمان دروست بوو کە رووداوی دیکەی ھاوشێوە دووبارە بێتەوە، بۆ ئەوەی خوێندکاران دوور بگیرێن لە کارەساتێکی دیکە، رۆژێک پشووی ڕەسمیمان راگەیاند."
لە شەڕی ناوخۆی سوریا بەتایبەت لەنێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە و بەرەی نوسرە لەناوچەی سەرێ کانی، پارێزگای ئورفاو شارۆچکەی جەیلان پنار بەتایبەت جار بەجار دەکەوێتە بەر مەترسی پریشکی ئەو شەڕە.
تا ئێستا چەندین کەس بەھۆی گولەی وێلی ئەوان گیانی لەدەستداوە.