Hemın Othman Mohammed
20 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2016
تاران
جێگری وه‌زیری وزه‌ی ئێران، هوشه‌نگ فهلاحهتیان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی له‌و حكوومه‌ته‌ی توركیا كردووه كه به رێگه‌ی دیموكراسی هاتۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و گوتی: "پاڵپشتی هه‌موو هه‌نگاوێكی حكوومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین كه ده‌ینێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی گه‌له‌كه‌ی".
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، فهلاحهتیان باسی له‌وه كرد كه تا كۆتایی پشتیوانی له هه‌ڵویستی گه‌لی توركیا ده‌كه‌ن كه خاوه‌ندارێتی دیموكراسی وڵاته‌كه‌یان كرد.
فهلاحهتیان ئه‌وه‌یشی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی له توركیادا سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانی به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی كردووه به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و گوتی: "پشتیوانی له‌و حكوومه‌ته ده‌كه‌ین كه له توركیا به‌رێگای دیموكراسی ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست. سهركۆمارهكهمان به ته‌له‌فۆن پشتیوانی خۆی بۆ سه‌ركۆماری توركیا خستۆته‌ڕوو. پشتیوانی له سیستمی دیموكراسی گه‌لی توركیا ده‌كه‌ین. زۆر دڵخۆشین کە گه‌لی توركیا به به‌هێزترین شێوه خاوه‌ندارێتی دیموكراسی و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی كرد. پاڵپشتی هه‌موو هه‌نگاوێكی حكوومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین كه ده‌ینێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی گه‌له‌كه‌ی".