Kaan Bozdoğan,Muhammet Ali Kemal
01 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانی، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پیرۆزباییان له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد.
ڤلادیمیر پوتین، لە رێگەی ته‌له‌فۆنەوە په‌یوه‌ندیی به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه كرد و به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پیرۆزبایی لێ‌كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه دهستكهوتوون، سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كانی ٣١ی ئاداردا، پیرۆزبایی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد.
برووسكه‌ی پیرۆزبایی روحانی بۆ ئه‌ردۆغان به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا به سه‌ركه‌وتوویی، پیرۆزبایی له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، حه‌سه‌ن روحانی برووسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كانی ٣١ی ئاداره‌وه، ئاڕاسته‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه.
له برووسكه‌كه‌ی روحانیدا بۆ ئه‌ردۆغان، هاتووه:
"به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له سه‌رانسه‌ری توركیادا به جۆش و خرۆش و سه‌ركه‌وتوویی، پیرۆزبایی له جه‌نابتان، گه‌لی توركیا و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌م. هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كێكن له نیشانه‌كانی ده‌ستنیشانكردنی چاره‌نووسی خودی گه‌ل له‌لایه‌ن خۆیان و باڵاده‌ستیی دیموكراسیی نیشانده‌دن. داوای سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانی له خوای گه‌وره بۆ گه‌لی توركیای دۆست و برا، ده‌كه‌م".