İlkay Guder,Hemın Othman Mohammed
16 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
بەھۆی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسەی گشتپرسی به سه‌ركه‌وتوویی، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ هه‌ریه‌ك له سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی و سەرۆکی گشتی پارتی یەکگرتووی مەزن (بەبەپە)، مستەفا دەستیجی ئەنجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، دوای به سه‌ركه‌وتووی به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیهكه، ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یڵدرم، باخچه‌لی و ده‌ستیجی ئه‌نجامداوه.
ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی لە یڵدرم، باخچه‌لی و ده‌ستیجی كردووه به‌بۆنه‌ی كاره‌كانی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامی گشتپرسیهكه، هه‌روه‌ها سوپاسی گه‌له‌كه‌ی كرد كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان نیشاندا.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان ھیوای خواست ئەنجامی گشتپرسییەکە ببێتە مایەی خێر بۆ گەل و وڵات.
هاوكات سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار باسیان له‌وه كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده و سه‌رۆكه‌كانی جیهان په‌یامی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی ئه‌ردۆغان كردووه.