Abdullah Shukur
24 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لەوەتەی رۆژی ھەینی رابردووەوە لە لایەن سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین بەمەبەستی لەناوبردنی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش و رزگارکردنی خەڵکی ناوچەکە لە ستەمی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە، بەردەوامە.
لە ناوچەی شێخ ھۆرۆزی سووریا، دوێنێ شەو چەکدارنی پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە ویستویانە دزە بکەنە ناوچەکە و بەم ھۆیەوەشەوە شەڕ و پێکدادان سەریھەڵداوە و ھەشت چەکداری ئەو رێکخراوە کوژراون.
ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی یاسا و مافەکانی نێودەوڵەتی و ماددەی ٥١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مافی لەخۆ بەرگریکردنی تورکیا و لەناوبردنی پێگەکانی تیرۆر لە ناوچەکە و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی تورکیا،بەردەوامە.
دوێنێ بە درێژای شەو پێگەکانی تیرۆریستان لە رۆژئاوای عەفرین بۆردومانکران و بۆ یەکەمین جار ھێلیکۆپتەری جۆری T-129 ATAKی دروستکراوی تورکیا لەو ئۆپەراسیۆنە بەشداربوو.
لە دوای دیاریکردنی پێگەکانی رێکخراوی تیرۆریستی لە ناوچەکەدا بە رێگەی لێزەر، ھێلیکۆپتەری جۆری T-129 ATAKی تورکی ناوچەکەی بۆردومان کرد.
ھاوکات ئەو جۆرە ھێلیکۆپتەرەی تورکیا مووشەکێکی بە ناوی "Cirit" بەکارھێنا ئەویش ھەر دروستکراوی تورکیایە.
- پشتیوای سەربازیی تورکیا بۆ ناوچەی عەفرین بەردەوامە
ژمارەیەکی زۆری تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازیی لە پارێزگای ھاتاییەوە بۆ سەر سنووری سووریا و تورکیا گواسترانەوە.
ئەو پاڵپشتیە سەربازییە بەمەبەستی جێگیرکردنیان لە یەکینەکانی سەر سنوور رەوانەی ناوچەکە کراون.
لەلایەکی دیکەش سوپای سووریای ئازاد کە بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لەلایەن تورکیا کردووە، سەرەڕای وەرزی زستان گشت ئاستەنگەکان تێدەپەرێنن و بە پێداگرییەوە بەردەوامن لە خەباتکردن.
- ئه‌ردۆغان: "268 تیرۆرست له‌چالاكی خراون"
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌میانی 44همین كۆبوونه‌وه‌ی موختارهكاندا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه دوا.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تا له‌كارخستنی دوایین تیرۆریست له‌ناوچه‌كه‌دا، ئۆپه‌راسیۆن به‌رده‌وامده‌بێت و گوتی،"له چوار رۆژدا 268 تیرۆریست له چالاكی خراون، ئه‌مانه ریشه‌كێش ده‌كه‌ین".
- بینالی یڵدرم: "214 ئامانج پێكراون"
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم، له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه رایگه‌یاند،"وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ دانرابوو تا ئێستا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رده‌وامه.
بینالی یڵدرم گوتیشی: "214 ئامانج پێكراون. كاره‌كانی پاككردنه‌وه له‌مه‌یدانه‌كه‌دا به‌رده‌وامه".
- سەرۆک ئەرکانی سوپای توركیا ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.
سەرۆک ئەرکانی سوپای توركیا، خوڵوسی ئاكار ناوه‌نده‌كانی وشكانی، ده‌ریایی و ئاسمانیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.
هه‌ریه‌كه له فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانیی سوپای توركیا، یاشار گوله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی، حه‌سه‌ن كوچوكیوز و فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی، عه‌دنان ئۆزباڵ یاوه‌ریی ئاكاریان كردووه له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ئۆپهرسیۆنهكهدا.
- ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پڕۆپاگه‌نده بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌رده‌وامه
29 كه‌س به‌هۆی پڕۆپاگه‌نده‌كردن دژی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
- تۆماركردنی ناوی سه‌ربازی خۆبه‌خش
گرووپێك هاووڵاتیی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، شارەکانی سێرت، نیده و ئەلعەزیز به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون، ناویان وه‌ك سه‌ربازی خۆبه‌خش تۆماركردووه.