Hamdi Çelikbaş,Sarp Özer
23 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگەیاند كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له نێوان توركیا و رووسیا له‌باره‌ی سووریا واژووكراوه، جگه له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی پێویست به جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه ناكات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، شه‌ش مادده سه‌باره‌ت به دوایین پێشهاته‌كان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه له 17ی تشرینی یه‌كه‌مدا له نێوان توركیا و ئه‌مریكا لێكتێگه‌یشتنێك واژووكرا له‌باره‌ی خۆرهه‌ڵاتی سووریا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 120 كاتژمێر ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی راگیراوه و هاتووه "تا ئه‌مڕۆ له لایه‌نی ئێمه‌وه هه‌ستیاری پێویست نیشاندراوه بۆ به‌جێگه‌یاندنی مادده‌كانی ناو لێكتێگه‌یشتنه‌كه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له كۆتایی قۆناغه‌كه‌دا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاماژه به‌وه كرا كه كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه له ناوچه‌كه ته‌واوبووه و هاتووه "له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له نێوان به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان و سه‌رۆكی رووسیای فیدرال له به‌رواری 22ی تشرینی یه‌كه‌مدا له سۆچی له‌سه‌ری رێككه‌وتن، له‌مڕۆوه ده‌ست ده‌كرێت به كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رووسیای فیدرالدا. له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌دا كه ئاسایشی سنووره‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی و چوونه ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه بۆ 30 كیلۆمەتر له ناوچه‌كه‌ی له‌خۆگرتووه، جگه له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌م قۆناغه‌دا پێویست به جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێ ناكرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه هه‌رگیز رێگه به دروستبوونی كۆریدۆرێكی تیرۆر نادرێت له باشووری سنووره‌كانی توركیا و پێداگرانه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هاتووه "به‌و شێوه‌یه كه كۆریدۆرێكی ئاشتیی دروستبوو ده‌سته‌به‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی خوشك و برا سوورییهكانمان ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه یان به شێوه‌یه‌كی ئه‌منیی بۆسه‌ر خاك و ماڵ و حاڵی خۆیان".