Abdullah Shukur
14 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2017
پەرلەمانی تورکیا
پەرلەمانی تورکیا ماددەی ١٢ی پێشنیاری گۆڕانکاری دەستوور بە کۆی دەنگی ٣٤٤ بەڵی و ١٣٣ نەخێر پەسند کرد.
کۆی گشتی ٤٨٢ پەرلەمانتار بەشداری لە دەنگدانەکە کرد و ماددەی ١٢ی پێشنیاری گۆڕانکاری دەستوور بە کۆی دەنگی ٣٤٤ دەنگی بەڵی و ١٣٣ دەنگی نەخێر پەسند کرا.
بە پێی ماددەکە، سەرکۆمار دەتوانێ لە بارەکانی "کارەساتی سرووشتی، راگەیاندنی شەڕ، ھەوڵدان لە دژی نیشتمان و کۆمار، سەرھەڵدانی توندوتژی بە مەبەستی تێکدانی ژیرازەی کۆمەڵایەتی"، باری نائاسایی رابگەیەنێت.
ماوەی باری نائاسایی شەش مانگ زیاتر ناخایەنێت.