Özcan Yıldırım
21 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری کرد له پرسه‌ی سه‌ربازێكدا له شارۆچكه‌ی چوبوك لەلایه‌ن گرووپێكه‌وه پرۆتێستۆكرا و رووبه‌ڕووی هێرش بووه‌وه، پاشان لەلایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه برایه ماڵێكی ناوچه‌كه.
كڵچدارئۆغڵو بەمەبەستی بەشداریكردن لە پرسەی یەنەر كركچی كە لەمیانەی پێكدادان لەگەڵ تیرۆرستانی پەكەكە لەسەر سنووری توركیا-عێراق گیانی لەدەستدابوو، سەردانی چوبوكی كرد.
دوای ئەنجامدانی نوێژی مردوو لە مزگەوتی ئاككوزولو، گرووپێک سەرەتا پڕۆتێستۆی كڵچدارئۆغڵویان كرد و دواتر بە شەق و بۆكس هێرشیان كردەسەر.
پاسەوانەكانی و هێزە ئەمنییەكان دەستبەجێ كڵچدارئۆغڵوویان دوورخستەوە و بردیانە ماڵێكی ناوچەكە.