Merve Yıldızalp Yormaz
30 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2025
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "٣٠ی ئاب تەنیا سەرکەوتنێکی سەربازیی نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا تۆمارکردنی زیندووبوونەوەی گەلەکەمان، خەباتی مانەوە و سەربەخۆیی هەتاهەتاییە. ئەم سەرکەوتنە هێندە مەزنە نەک تەنیا بۆ بە گەلی تورک، بەڵکو بووەتە هیوا بۆ هەموو گەلە ستەمدیدەکان و، بووەتە سمبوولی ئازادیی".
بە بۆنەی جەژنی سەرکەوتنی ٣٠ی ئاب، سەرکۆمار ئەردۆغان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هاووڵاتیانی خۆشەویست، گەلە ئازیزەکەم، خۆشحاڵین جارێکی دیکە وەک گەل شانازی و جۆش و خرۆشی ڕۆژی سەرکەوتنی ٣٠ی ئاب کە یەکێکە لە خاڵە وەرچەرخانەکان و لاپەڕە زێڕینەکانی مێژوومان، یاد دەکەینەوە''.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوەیش کرد کە ئەم ڕۆژە شکۆدارە یەکێکە لە بەهێزترین نیشانەکانی ئەو ئیرادە بێوێنە، باوەڕە پتەو و قارەمانییەی گەلی تورک لە پێناو ئازادیی و سەربەخۆیی نیشانی داوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد ئەو سەرکەوتنە مەزنەی سوپای قارەمان بە خۆشەویستی نیشتمان و ئیرادەی یەکگرتووی گەل بەدەستیهێناوە، زنجیرەکانی کۆیلایەتی شکاند و ڕێگای بەرەو سەربەخۆیی کردەوە و، دوای ئەم سەرکەوتنە بێوێنەیە بناغەکانی کۆمار دانران و، ڕایگەیاند: "٣٠ی ئاب تەنیا سەرکەوتنێکی سەربازیی نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا تۆمارکردنی زیندووبوونەوەی گەلەکەمان، خەباتی مانەوە و سەربەخۆیی هەتاهەتاییە. ئەم سەرکەوتنە هێندە مەزنە نەک تەنیا بۆ بە گەلی تورک، بەڵکو بووەتە هیوا بۆ هەموو گەلە ستەمدیدەکان و، بووەتە سمبوولی ئازادیی. گەلی تورک بەم سەرکەوتنە مەزنە جارێکی دیکە بە هەموو جیهانی ڕاگەیاند کە ئەم گەلە هەرگیز ژێردەستە نابێت، کۆیلاتی قبوڵ ناکات و دەستبەرداری سەربەخۆیی نابێت''.
گوتیشی: ''ئەو واتایەی سەرکەوتنی مەزن هەڵیگرتووە، تەنیا یادگارییەکی شکۆداری مێژوومان نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا ڕێبەرێکە ڕێگامان ڕۆشن دەکاتەوە. ئەو ئەرکەی ئەمڕۆ کەوتووەتە سەر شانمان ئەوەیە کە ئەو مەشخەڵی سەربەخۆییەی لە ٣٠ی ئابدا هەڵکرا، لە یەکێتیی و تەباییدا بەرەو داهاتوویەکی بەهێزتری ببەین. لە سەدەی تورکیادا، گەورەترین ئەرکمان ئەوەیە ئەو نیشتمانەی باوباپیرانمان بە خوێن و فیداکاریی بە ئێمەیان سپاردووە بکەین بە وڵاتێکی بەهێزتر و خۆشگوزەرانتر. بەبۆنەی ئەم ڕۆژە واتادارەدا بە ڕەحمەتەوە یادی هەموو شەهیدە ئازیزەکانمان دەکەینەوە کە لە پێناو نیشتماندا گیانی خۆیان فیدا کردووە، بەتیابەتی غازی موستەفا کەمال و هاوڕێیانی و، بە سوپاسەوە یادی جەنگاوەرە قارەمانەکانمان دەکەینەوە. لە قووڵایی دڵمەوە جەژنی سەرکەوتنی ٣٠ی ئابی گەلە ئازیزەکەمان پیرۆز دەکەم''.