Mazın Asad
07 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2017
ئەسینا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پێشھاتەکانی قودس پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رێبەری روحی کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرانسیس ئەنجام دا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەستکەوتوون، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەردۆغان و پاپا فرانسیس لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئاماژەیان بەوە دا کە دوایین ھەنگاوی ئەمریکا لەبارەی قودس، مایەی نیگەرانییە.
لە پەیوەندییەکەدا ئەردۆغان رایگەیاند لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە مەرجە دەوڵەتێکی خاون سەرەوەیی و ئازادی بۆ فەڵەستینیەکان دابمەزرێت کە سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ و پایتەختەکەشی رۆژھەڵاتی قودس بێت.
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش دا کە ھەموو کەسێکی خاوەن ویژدان، پێویستە ھەستیاری خۆی لەوبارەیەوە بخاتەڕوو و بەھۆی بانگەوازییەکانی پاپا فرانسیس بۆ پاراستنی دۆخی ئێستای قودس، سوپاسی ناوبراوی کرد.
ئەردۆغان و پاپا فرانسیس جەختیان لەوەش کردەووتەوە کە قودس بۆ جوولەکە، کریستیان و موسڵمانەکان شوێنێکی پیرۆزە و بە پێویستیان زانیوە کە لایەنەکان لە گشت ئەو ھەوڵانە دووربکەنەوە کە پێگەی شارەکە دەگورێت.
ھەر لە پەیوەندییەکەدا ئەردۆغان و پاپا فرانسیس تیشکیان خستە سەر ئەوەی کە لەبارەی قودسەوە ئەو ھەوڵانەی یاساکانی نێودەوڵەتی و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل دەکات، دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاردانەوەی ھەبێت و راشیانگەیاند ھەڵەبوونی ئیدارەی ئەمریکا لەو ھەنگاوە، لە گشت نێوەندەکاندا باس دەکەن.
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند لەو چوارچێوەیەدا وەک سەرۆکی خولی ئەنجوومەنی ھاریکاری ئیسلامی، لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لووتکەیەکی نایاسایی لە شاری ئیستانبوڵ ساز دەکات.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ھەردوو لا کۆکبوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڤاتیکان.