Nazlı Yüzbaşıoğlu
12 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2022
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئۆکراینا و رووسیا رایگەیاند کە پێویستە لایەنەکان لەسەر کارەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکان و ئەنجامدانی دیالۆگ چڕببنەوە گوتی: "ئەگەر رووسیا ھەوڵی داگیرکردنی (ئۆکراینا) بدات ئەوا نابێتە کارێکی دروست. ئەگەری دۆخێکی ئاوا لە ئارادا نییە، پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا بە ھەستیارییەوە لێدوان بدەن کە بە شێوەیەکی بەردەوام ئەو لێدوانانە دەبنە ھۆی دروستبوونی شڵەژان لە ئۆکراینا".
چاوشئۆغڵو لە پەخشی راستەوخۆی کەناڵی CNN Türkدا باسی لە گرژییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا کرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە ئەگەری داگیرکردنی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە، رایگەیاند کە لەمبارەیەوە راپۆرتی جیاوازی ھەواڵگریی بوونی ھەیە، بەڵام ئەو سەرچاوانەی رووسیا و بیڵارووس کە تورکیا پەیوەندی لەگەڵیاندا ھەیە، ئەم دۆخە رەت دەکەنەوە.
چاوشئۆغڵو باسی لە گرنگی بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریانە کردەوە کە پشتڕاستکراونەتەوە و راشیگەیاند کە پێویستە لایەنەکان لەسەر کارەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکان و ئەنجامدانی دیالۆگ چڕببنەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە لە بەرامبەر ھەر ئەگەرێک لە ئامادەباشیدا بن و تورکیاش ھەم لەگەڵ لایەنی رووسی ھەمیش لەگەڵ لایەنی ئۆکراینی درێژە بە دەستپێشخەرییەکانی دەدات.
مەولود چاوشئۆغڵو گوتیشی: "ئەگەر رووسیا ھەوڵی داگیرکردنی (ئۆکراینا) بدات ئەوا نابێتە کارێکی دروست. ئەگەری دۆخێکی ئاوا لە ئارادا نییە، پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا بە ھەستیارییەوە لێدوان بدەن کە بە شێوەیەکی بەردەوام ئەو لێدوانانە دەبنە ھۆی دروستبوونی شڵەژان لە ئۆکراینا".
وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند کە بە وردی کاریان لەسەر چۆنییەتی کارەکانی دەربازکردنی ھاووڵاتیانیان ئەگەر پێویست بێت بە رێگەی وشکایی، دەریایی و ئاسمانیی کردووە و ئەوەشی بەبیرھێنایەوە کە ئەوان وەک وەزارەتی دەرەوە ھۆشدارییان داوەتە ھاووڵاتییانیان ئەگەر ناچار نەبن خۆیان بەدوور بگرن لە گەشت نەکردن بۆ ناوچەکانی سنووری رۆژھەڵاتی ئۆکراینا.
چاوشئۆغڵو باسی لەوەشکرد کە تورکیا لایەنێک نییە لە جەنگ، شەڕ و پێکدادان و کێشەکان و ئامانجی ئەنقەرە بریتییە لە رێگریکردن لە سەرھەڵدانی شەڕ و پێکدادان.