Ayşe Yıldız,Süleyman Elçin
02 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نتاڵیا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له منبج و ته‌ل ڕه‌فعه‌ت دوورده‌خرێنه‌وه. واتا ئێمە به كه‌مترین زیان له هه‌ردوو لێكتێگه‌یشتنه‌كه ئه‌وه‌مان به‌ده‌ستهێنا كه ده‌مانویست. ئه‌گه‌ر له گۆڕه‌پانه‌كه و له سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌هێز بووی ئه‌وانه به‌ده‌ست ده‌هێنیت. ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنمان ئه‌نجام نه‌دایه ئه‌وانه نه‌ده‌بوون".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی سیمپۆزیه‌می نێوده‌ڵه‌تی توركی-ئه‌ڵمانی كه له كۆلێژی ماف له زانكۆی ئاكده‌نیز سازكرا، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له میانی گوتاره‌كه‌یدا چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "كرۆكی ئه‌و لێکتێگەیشتنەی له‌گه‌ڵ رووسیا پێیگه‌یشتوون ئه‌مه‌یه؛ له رووباری فوراته‌وه تا سنووری عێراق به قوڵایی ٣٠ كم هه‌موو تیرۆریستانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه ده‌رده‌كرێن. پێکەوە به قوڵایی ١٠ كم گەڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به‌یه‌كه‌وه ده‌ستمان كردووه به چالاكی گه‌ڕان. ده‌ركردنی تیرۆریستان بۆ ٣٠ كم به قامیشلۆشهوهیه، له‌وێش ده‌رده‌كرێن به‌ڵام گه‌ڕی تێدا ناكرێت. چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رژێم له‌وێیه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتیشی: "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له منبج و ته‌ل ڕه‌فعه‌ت دوورده‌خرێنه‌وه. واتا ئێمە به كه‌مترین زیان له هه‌ردوو لێكتێگه‌یشتنه‌كه ئه‌وه‌مان به‌ده‌ستهێنا كه ده‌مانویست. ئه‌گه‌ر له گۆڕه‌پانه‌كه و له سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌هێز بووی ئه‌وانه به‌ده‌ست ده‌هێنیت. ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنمان ئه‌نجام نه‌دایه ئه‌وانه نه‌ده‌بوون".