Ayşe Yıldız,Rewa Mahmood Hasan,Ramal Abdullah Mahmood
29 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
ئانتاڵیا – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، رایگه‌یاند: "تاكو په‌كه‌كه، یه‌په‌گه له‌و ناوچانه بن ناتوانین بڵێین ئاسایشی رووسیا، توركیا و وڵاتانی هاوسێ و له هه‌موویش گرنگتر سووریا ده‌سته‌به‌ركراوه. هه‌ڕه‌شه هه‌یه له‌سه‌ر سنوور و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا. چونكه ئامانجی ئه‌وان دیاره و دابه‌شكردنی سووریایه".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی حه‌وته‌می گرووپی پلاندانانی ستراتیجی هاوبه‌شی یه‌كه‌ی خواره‌وه‌ی ئەنجوومەنی هه‌ماهه‌نگی ئاستبه‌رزی توركیا و رووسیا له ناوچه‌ی گه‌شتیاری به‌له‌ك له ئانتاڵیا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌رپرسانی ئه‌مریكی سه‌ره‌تا گوتوویانه "چه‌كه‌كان (له یه‌په‌گه) وه‌رده‌گرینه‌وه"، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێن "هه‌موو چه‌كه‌كان(یان لێ) وه‌رناگرینه‌وه"، گوتی: "ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك له چه‌كه‌كان به‌كارهێندراون و به‌كه‌ڵكی وه‌رگرتنه‌وه نایه‌ن، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه یه‌په‌گه، په‌كه‌كه به‌شێكی گرنگ له‌و چه‌كانه‌ی فرۆشتوون. به‌شێكیشیان له توركیا ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت. تاكو په‌كه‌كه، یه‌په‌گه له‌و ناوچانه بن ناتوانین بڵێین ئاسایشی رووسیا، توركیا و وڵاتانی هاوسێ و له هه‌موویش گرنگتر سووریا ده‌سته‌به‌ركراوه. هه‌ڕه‌شه هه‌یه له‌سه‌ر سنوور و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا. چونكه ئامانجی ئه‌وان دیاره و دابه‌شكردنی سووریایه. بەداخەوە هاوپەیمانی روویان داوەتە ئەمانە. دوای بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا چی دەکرێت، ناوچەی ئەمرنی چۆن دروست دەکرێت، لێرە چۆن کار دەکەین. هەڵبەت ئەم بڕیاردانە... لەگەڵ ئەمریکا هەموو ئەم پرسانە هەڵذەسەنگێنین".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە هاوکات لەگەڵ هاوبەشە رووسەکاندا کارەکە بەهەماهەنگی دەکەن و گوتی، "لە دوایین کۆبوونەوەکاندا بەم ئاڕاستەیەیە. سەربازەکانمان، هەواڵگرییەکانمان، وەزارەتی دەرەوەمان پێکەوە کار دەکەین. تورکیا و رووسیا دیارە کە پابەندن بە یەکپارچەیی خاک و سنووری سووریا".
چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند: "لەهەموو لێدوانەکانماندا ئاماژە بەوە دەکەین. ئەمریکا ئەمڕۆ بۆ دوای بریاری کشانەوەی خۆی لە سووریا، ستراتیژیەکی نییە، پلانێکی کرداری نیە، ئەمە دەبینین. لە ئەمریکاوە لەم بارەیەوە روونکردنەوەی جیاواز دەبیستین، هەنگاوەکان جیان. ئێمە ناچارین ئەم پرۆسەیە پێکەوە بەڕێوەبەرین و نابێت ئەو بۆشاییەی ئێرە بەتایبەت رێکخراوەکانی تیرۆریستی بەکاری بهێنن. ئەوەی لەسەری هەستیارین ئەمەیە. ئەمە بۆ ئاسایشی ئێمە و سووریاش گرنگە".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "خۆشحاڵین به‌وه‌ی تا دێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا پته‌وتر ده‌بن. په‌یوه‌ندییه‌كانمان هه‌ر له بواری ئابوورییه‌وه تا ده‌گاته بواری كولتووری به‌ره‌و باشتر ده‌چن و پڕۆژه‌ی زۆر گرنگ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌كرد حهوتهمین كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی پلاندانانی ستراتیژیی هاوبه‌شی رووسیا-توركیا ئه‌نجامداوه و خۆشحاڵن به‌وه‌ی كه میوانداریی لاڤرۆڤ و شاندی هاوه‌ڵیان له ئه‌نتاڵیا كردووه.
چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركرده‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر بابه‌تیان تاوتوێكردووه و رایگه‌یاند: "خۆشحاڵین به‌وه‌ی تا دێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا پته‌وتر ده‌بن. په‌یوه‌ندییه‌كانمان هه‌ر له بواری ئابوورییه‌وه تا ده‌گاته بواری كولتووری به‌ره‌و باشتر ده‌چن و پڕۆژه‌ی زۆر گرنگ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئیراده‌یه‌ی كه سه‌ركرده‌كانمان خستوویانه‌ته‌ڕوو، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ڤیزه، له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤدا كارده‌كه‌ین. له خاڵێكه‌وه ده‌ستمان پێكردووه، دۆكیومێنتی په‌یوه‌ست به پاسپۆرتی فه‌رمی و ئاسانكاریی بۆ پێدانی ڤیزه‌ی شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان، له‌لایه‌ن به‌ڕێز پوتینه‌وه واژووكراوه".
راشیگه‌یاند: "ئامانجمان (له‌گه‌ڵ رووسیا) ئه‌وه‌یه قه‌باره‌ی بازرگانی بگه‌یه‌نینه ١٠٠ ملیار دۆلار. گه‌شه‌كردنی قه‌باره‌ی ئابووری ساڵی رابردوو (له نێوانمان) به رێژه‌ی له سه‌دا ١٤ نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه ده‌چن".
له باره‌ی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی یاسای په‌یوه‌ندیدار بۆ راگرتنی ره‌وانه‌كردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف-٣٥ بۆ توركیا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكاوه به پاساوی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ی رووسی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ت توركیا رایگه‌یاند: "له‌رووی پره‌نسیپییه‌وه دژایه‌تیكردنی وڵاتی سێیه‌م بۆ رێككه‌وتننامه‌ی نێوان دوو وڵات و ده‌ركردنی بڕیارێكی دیكه له‌لایه‌ن وڵاتی سێیه‌مه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه. پێویسته هه‌موو جیهان بزانێت كه عه‌قڵیه‌تی 'من چۆنم بوێت (ده‌بێت) ئاوا بێت' نایخوات. پابه‌ندین به‌و رێككهوتننامهیهوه. شتی له‌و جۆره نییه كه به وڵاتی سێیه‌م بفرۆشرێت. به‌هۆی پێویستی خۆمان ده‌یكڕین".