Mustafa Deveci
30 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن ئەنجامدا.
بە پێی ئەو زانیارییەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئانتۆنی بڵینکن بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرکۆمار و سەرکەوتنی ئاک پارتی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو کردووە.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان چاوشئۆغڵو و بڵینکن، ئامادەکارییەکانی کۆبوونەوەی میکانیزمی ستراتیژیی تورکیا-ئەمریکا کە پێشنیار کراوە لە قۆناغی داهاتوودا ئەنجامبدرێت، هەماهەنگی لە بواری پیشەسازیی بەرگریی، پەلاماردانی خانەی تورکان لە نیویۆرک، پێواژووی ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ و رێککەوتنی دانەوێڵەی ئیستانبوڵ تاوتوێی کرا.