Şerife Çetin,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
03 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2019
بوداپێست- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، رایگه‌یاند: "په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا ته‌نها په‌یوه‌ست نیین به ئێس-٤٠٠ یان ئێف-٣٥ه‌وه. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مانه گرنگن. زۆر بابه‌تی ناوچه‌یی و دووقۆڵیمان هه‌یه كه كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا یه‌كێكیانه. واته ئه‌گه‌ر له بابه‌تێكدا نه‌توانین له‌گه‌ڵ وڵاتێكدا رێكبكه‌وین، ناچار نیین له بابه‌ته‌كانی دیكه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانمان بپچڕێنین".
چاوش‌ئۆغڵو له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاریا، پیته‌ر زیجارتۆ، هه‌ردوولا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به كڕینی سیستمی ئێس-٤٠٠ له‌لایه‌ن توركیاوه، چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌كرد له وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر جدیی هه‌ن و گوتی: "به‌په‌له پێویستمان به سیستمی به‌رگریی هه‌یه. ئێمه ماوه‌ی ١٠ ساڵه دهمانەێت ئه‌م سیستمه له هاوپه‌یمانه‌كانمان له سه‌روو هه‌موویانه‌وه له ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانمان له وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ بكڕین، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌یانتوانی پێمان بفرۆشن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه‌شكرد به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پێویستیی به‌په‌له‌ی وڵاته‌كه‌ی، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا كردووه و گونجاوترین پێشنیاری له‌لایه‌ن رووسیاوه پێدراوه و رایگه‌یاند: "ئێمه قۆناغی رێككه‌وتنمان سه‌باره‌ت به ئێس-٤٠٠ ته‌واوكردووه. ئه‌مه رێككه‌وتنێكه ئه‌نجامدراوه".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ندێك ده‌نگۆی ئه‌مریكا هه‌ن كه گوایه ئێس-٤٠٠ ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سیسته‌مه‌كانی ناتۆ و ئێف-٣٥هكان به‌ڵام توركیا ئه‌و ده‌نگۆیانه به راست نازانێت و كۆنتڕۆڵی ئێس-٤٠٠ به ته‌واوی به ده‌ست توركیاوه ده‌بێت.
چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌ی خسته روو كه داواكارییه‌كی پێشكه‌ش كردووه بۆ دروستكردنی گروپێكی كاری هاوبه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌ی پسپۆڕان بۆ ره‌وینه‌وه‌ی گومانه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ. گوتی: "سه‌رۆك تره‌مپیش گوتی ئه‌مریكا له رابردوودا نه‌یتوانی پارچه‌كانی پاتریۆت به توركیا بفرۆشێت و له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه قبوڵ ده‌كات كه توركیا ئێس-٤٠٠ی كڕیووه".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێت سه‌ردانی توركیا بكات و گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا ته‌نها په‌یوه‌ندیدار نییه به ئێس-٤٠٠ و ئێف-٣٥ه‌وه. به دڵنیاییه‌وه ئه‌وانه گرنگن. به‌ڵام زۆر ته‌وه‌ر له نێوانمان هه‌یه. كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌یه. واته ئه‌گه‌ر له بابه‌تێكدا نه‌توانین له‌گه‌ڵ وڵاتێكدا رێكبكه‌وین، ناچار نیین له بابه‌ته‌كانی دیكه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانمان بپچڕێنین".
چاوش‌ئۆغڵو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆنسه‌ی ئه‌تڵه‌سی باكووری ناتۆ هه‌ر ساڵه سه‌ردانی وڵاتێك ده‌كات له‌و چوارچێوه‌یه‌یشدا كۆنسهكه به سه‌رۆكایه‌تی سكرتێری گشتیی ناتۆ یانس ستۆڵتێنبێرگ ئه‌مساڵ سه‌ردانی توركیا ده‌كات و شانده‌كه سه‌ره‌تا ده‌چێته ئه‌نقه‌ره و دواتر روو ده‌كاته هاتای.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و یانس ستۆڵتێنبێرگ كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.