Abdullah Shukur
28 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2018
ئەنقەرە -AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ھاوتا ئەمریکییەکەی، مایک پۆمپیۆ ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی دیپلۆماتیکی وەرگیراون، وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ھاوتا ئەمریکییەکەی، مایک پۆمپیۆ ئەنجامداوە و ھیچ زانیارییەکیش لەبارەی ناوەرۆکی گفتوگۆیەکە ئاشکرا نەکراوه.
ھەر ئەمڕۆ چاوشئۆغڵو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سعوودیە، عادل ئەلجوبەیر، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدابوو.