Mohammed Baqi Hussein
28 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2016
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای توركیا به تانك و زرێپۆشهكانهوه له‌سه‌ر سنوور له‌دیوی توركیا له‌چاوه‌ڕوانیدان.
ئۆپه‌راسیۆنه‌ی توركیا له 24ی ئه‌م مانگه‌دا به مه‌به‌ستی توندتركردنی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی سنوور و پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد و پێی نایه رۆژی پێنجه‌مه‌وه.
له‌لایه‌كیتره‌وه دانیشتوانی شارۆچكه‌ی كاركامش كه وه‌ك رێوشوێنی ئه‌منی به‌رله ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه شارۆچكه‌كه‌یان پێ چۆڵكرا، له‌ئێستادا خۆشحاڵن به گه‌ڕانه‌وه‌یان و شوێنكار و بازاڕه‌كان كراونه‌ته‌وه.
هاوكات تیمه‌كانی ئافاد (بەڕێوەڤەرایەتی دۆخی لەناکاو)، رێكخراوی مانگی سووری توركی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ناوچه‌ی سۆیلو له‌سه‌ر سنوور به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان.
چاوه‌ڕوانیی هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای توركیا به تانك و زرێپۆشه‌وه له‌سه‌ر سنوور له‌دیوی توركیا به‌رده‌وامه و تیمه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبیش له‌نێو خاكی سووریادا سه‌رقاڵی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ن كه له‌لایەن چه‌كدارانی داعشه‌وه چێنراون.