15 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سكرتێری گشتیی كۆنسه‌ی تورك، به‌غداد ئامریێڤ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چواره‌مین یارییه جیهانییه‌كانی كۆچه‌ر كه بڕیاربوو ئه‌مساڵ له توركیا سازبكرێت، به هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) دواخرا بۆ ساڵی داهاتوو.
ئامریێڤ راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به چواره‌مین یارییه جیهانییه‌كانی كۆچه‌ر بڵاوكرده‌وه.
ئامریێڤ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه هه‌وڵی رێكخستنی یارییه جیهانییه‌كانی كۆچه‌ر به‌مه‌به‌ستی زیندووكردنه‌وه یارییه نیشتمانییه‌كانی گه‌لانی تورك، به‌ره‌وپێشبردنیان و پاراستیان، له ساڵی ٢٠١٢دا له میانی به‌ڕێوه‌چوونی دووه‌مین لووتكه‌ی كۆنسه‌ی تورك كه له بیشکێک به‌ڕه‌وه‌چوو له لایه‌ن قرغیزستان پێشنیاركرا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرده‌وه كه ئه‌و هه‌وڵه له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی وڵاتانی ئه‌ندامی كۆنسه‌ی توركه‌وه پشتیوانی به‌هێزی لێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئامریێڤ باسی له‌وه كرد كه تا ئه‌مڕۆ به پشتیوانی سكرتاریه‌تی كۆنسه‌ی تورك و وڵاتانی ئه‌ندام یارییه جیهانییه‌كانی كۆچه‌ر سێ جار رێكخراوه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو یارییه‌كان كه یاریی بێ هاوتا و یهكخهرن و نوێنه‌رایه‌تی میراسی كلتووریی هه‌موو وڵاتان و گه‌لانی تورك زمان ده‌كه‌ن، هه‌زاران وه‌رزشه‌وانان، ته‌ماشاكه‌ران و به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌تان له هه‌موو شوێنێكی جیهانه‌وه كۆده‌كاته‌وه.
سكرتێری گشتیی كۆنسه‌ی تورك ئامریێڤ، باسی له‌وه كرد یارییه‌كان كه به رێكاریی وه‌رزشی نه‌ریتیی جۆراوجۆر رێكده‌خرێن و كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان له‌ژێر یه‌ك ئاڵادا كۆده‌كاته‌وه بووه‌ته پلاتفۆڕمێكی دیالۆگی نێو كلتووره‌كان و جۆرێتیی نائاسایی، هه‌روه‌ها یارییه‌كان زۆر كاریگه‌رن له‌باره‌ی ناساندنی كلتووری دێرین و نه‌ریته‌كانی گه‌لانی تورك زمان به جیهان.
هاوكات ئامریێڤ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تانی كۆنسه‌ی تورك له میانی شه‌شه‌مین لووتكه‌ی كۆنسه‌ی تورك كه له ساڵى ٢٠١٨‌دا هاوكات له‌گه‌ڵ سێهه‌مین یارییه جیهانییه‌كانی كۆچه‌ر له شاری جۆلپۆن-ئاتا له قرغیزستان به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاریاندا چواره‌مین یارییه جیهانییه‌كانی كۆچه‌ر له ساڵی ٢٠٢٠ له توركیا سازبكرێت.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی توركیا به هاریكاریی وڵاتانی ئه‌ندام و سكرتاریه‌ت، به‌ڵام چواره‌مین یارییه جیهانییه‌كانی كۆچه‌ر به هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه كه هه‌موو جیهانی ته‌نیوه‌ته‌وه دواخرا بۆ ساڵی ٢٠٢١.