Ramal Abdullah Mahmood
15 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2017
ئەنقەرە – AA
بەهۆی بەشداریکردنی سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کەمال کڵچدارئۆغڵو لەو رێپێوانەی لە پاڕکی گوڤەن دەست پێدەکات، ژمارەیەک رێگای هاتوچۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا داخران.
پارێزگای ئەنقەرە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ رێگای هاتوچۆی گۆڕەپانی فولکەی کۆلێز-ئانادۆڵو، رێگای یەکتربڕی شەقامی مەشروتیەتی شاڕێی ئەتاتورک-فولکەی ئوڵوس، لە کاتژمێر ١١:٠٠یشەوە گۆڕەپانی ئەربەکان- فولکەی باڕوتهانە، گۆڕەپانی ئوڵوس- فولکەی باڕوتهانە، گۆڕەپانی دیموکراسی (فولکەی تێرمیناڵی شەمەندەفەر)، شەقام و کۆڵانەکانی نێوان فولکەی باڕوتهانە دادەخرێن.
راگەیەندراوەکە تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی لە کاتژمێر ٠٨:٠٠بەیانییەوە تاکو تەواوبوونی رێپێوانەکە هاتنە ناو وێستگەی مێترۆ لە گۆڕەپانی ١٥ی تەمووز ئیرادەی گەل لە کزڵای دادەخرێن. سەرنشینینان لە وێستگەیەک دواتر یاخوود پێشتر دێنە ناو مێترۆ.
پارێزگا داوای لە هاووڵاتییان کردووە بۆ ئەوەی لە کارەکانیان دوا نەکەون رەچاوی داخستنی رێگاکانی هاتوچۆ بکەن لەو ناوچانەی ناویان هاتووە.