Eşber Ayaydın
13 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2021
ئورفا – AA
تا دێت ژماره‌ی ئه‌و ئاسكهكێوییانه زیاد ده‌كات له‌و ناوچه‌یه‌ی كە له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كشتوكاڵی قه‌زای سروج سەربە پارێزگای ئورفا ده‌پارێزرێن كه مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه ئه‌م جۆره‌ی ئاسكهكێوی له ژیاندا نه‌مێنێت.
ئاسكهكێوییهكان كه له ژماره‌یه‌كی كه‌م له ناوچه‌كانی جیهان توانیوویانه درێژه به مانه‌وه‌ی جۆره‌كانیان بده‌ن، یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی توركیا كه به رێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵه‌ی لێیه پارێزگای ئورفایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كشتوكاڵی قه‌زای سروج، گۆكهان توكهنمهز به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، ناوچه‌ی ژیانی ئاسكهكێوییهكان له عه‌نتاب-ه‌وه تاك ماردین درێژده‌بووه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی راووشكارهوه ژماره‌یان كه‌م بووه‌ته‌وه.
گۆكهان توكهنمهز به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆر به‌وریایییه‌وه ئه‌ركی پاراستنی ئاسكهكێوییهكانیان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ گوتی: "له ناوچه‌كه‌ی ئێمه ٦٦٨ ئاسكی لێیه كه ٣٦٨یان نێر و ٣٠٠هكهی دیكه‌یشیان له ره‌گه‌زی مێینه‌ن. ئێستا له ناوه‌ڕاستی قۆناغی زاوزێی ئاسكهكانداین. چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ نزیكه‌ی ٣٠٠ به‌چكه‌یان ببێت".