Kadir Karakuş
22 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2015
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "بابەتی دانانی بەربەست لە سووریا بۆ ئێمە ھەروەھا ئەو دووڕوویەی کە لە عێراق رووبەڕوومان بووەوە بۆ ئێمە سوپرایز نەبوو. ھاوکات مایەی پاشگەزبوونەوەش نییە. ھۆکارێکی ئەوەی لە عێراق روویدا نیگەرانییە بەرامبەر بەھێزبوونی تورکیا".
ئەردۆغان بەشداری لە رێوڕەسمی خەڵاتی ٢٠١٥ی ئابووری کە لە ناوەندی رۆشنبیری مێرینۆس لە شاری بورسا رێکخرا، کرد.
ئەردۆغان گوتی: "ھۆکارێکی ئەوەی لە عێراق روویدا نیگەرانییە بەرامبەر بەھێزبوونی تورکیا، ھاوکات لەبارەی رووداوەکانی میسر، لیبیا، ھەروەھا قوبرس ھەڵوێستی نەرێنی بەرامبەر تورکیا رۆڵی سەرەکی ھەیە. بە دڵنیاییەوە ئێمە لە کارەکانمان وازناھێنین لەبەر ئەوەی کەسانێک ئەوەی ناوێت. تورکیا لە رێگای خۆی ناگەڕێتەوە. بەم پێیەش چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆرستی، بابەتی دانانی بەربەست لە سووریا بۆ ئێمە ھەروەھا ئەو دووڕوویەی کە لە عێراق رووبەڕوومان بووەوە بۆ ئێمە سوپرایز نەبوو ە ھاوکات مایەی پاشگەزبوونەوەش نییە".
ئەردۆغان راشیگەیاند کە ئایا ئەو وڵاتانەی کە بەشداربوون لە کێشەی سووریا چەندیان لە خەمی ئاسوودەیی و ئاشتی گەلی سووریا دان. گوتیشی: "لەماوەی پێنج ساڵدا ٤٠٠ ھەزار ھاووڵاتی سووری کوژراون. ئەمانە بە تیرۆری دەوڵەت کوژراون. ئێستا ھەمان شت رووسیاش بەھۆی بۆردومانەکانی وادەکات. ئەوان دەڵێن باسی تورکمانەکان بۆ ئێمە نەکراوە. ئەوان راست ناکەن. من لە کۆبوونەوەکانی نێو شاندەکان بە بەرێز پوتینم راگەیاندبوو کە لەو شوێنە داعش نییە تەنھا تورکمانەکانی بایربوجاک ھەیە. ئێستاش لەو شوێنە تورکمانەکان دەکوژرێن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "لەماوەی پێنج ساڵی رابردوو، ٤٠٠ ھەزار کەس لە سووریا کوژراوە. ئایا لەمانە چەندیان چەکداری داعشن؟ دەمەوێ بپرسم کە داعش بە چەکەکانی سوپای عێراق و سووریا شەڕ دەکات و نزیکەی ١٠ ھەزار چەکداری بیانی ھەیە. با ھەندێکی دیکە زیاد بکەین ژمارەی ئەمانە لە ٢٠ ھەزار زیاتر نییە. ژمارەی سەربازانی ئەو وڵاتانەی کە ئۆپەراسیۆن بەڕێوە دەبەن نزیکەی چوار ملیۆن کەسە. ئێستا سەدا ٨٥-٩٠ی خاکی سووریا لە دەرەوەی کۆنترۆڵی ئەسەدە. ئێستا بەشار ئەسەد تەنھا کۆنترۆڵی سەدا ١٤ی سووریا دەکات. ئەوانەی کە نایەنەوێت دەست وەردەنە رژێمی ئەسەد، لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو ١٠-٢٠ ھەزار کەسە چاویان لە کوشتنی ٤٠٠ ھەزار کەس پۆشیوە و ئەمەش گەورەترین تاوانی مرۆڤایەتییە لە مێژوو".