Mazın Asad
13 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
کارمەندێکی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (FBI) لە تورکیا بانگھێشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی تورکیا کرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دەستی کەوتووە، کارمەندێکی FBI لەسەر گوتەکانی ئەندامی ھەڵاتووی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ و کارمەندی پێشووی پۆلیسی تورکیا، حوسێن کۆرکماز لەمیانی دۆزی ھاکان ئاتیلا، بانگھێشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی تورکیا کرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەمیانی دۆزی جێگری بەڕێوەبەری گشتی ھاڵک بانک لە نیویۆرک، ئەندامی ھەڵاتووی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ و کارمەندی پێشووی پۆلیسی تورکیا، حوسێن کۆرکماز لەکاتی شایەتیداندا لە دادگا رایگەیاندبوو کە FBI، ٥٠ ھەزار دۆلاری پێداوە و کرێی خانووەکەشی لە ئەمریکا لە لایەن داواکاری گشتی ئەمریکاوە دابین کراوە.