پەرلەمانی تورکیا TBMM
کلیچدارئۆغلو ھەروەھا گوتی "حکومەت سێ پێشنیاری ھەیە لەبارەی بەربەستی %١٠ی ھەڵبژاردن، سەپاندنی یەکێک لە سێ بژارە بۆ ھەڵبژاردن کە حکومەت پێشنیاری کردووە، دەرگاداخستنە بەڕووی بژارەی چوارەمدا، ئەمە دیموکراسی نیە."
ھەروەھا گوتی "راپۆرتی ئەنجامی دادگاکانی دەوڵەت ئاشکرا ناکرێن، خەڵک لە ترسان دەنگ ناکەن، خەڵک ناتوانێ لە دەوڵەت بپێچێتەوە و راستی بکاتەوە، کەچی سەرۆکوەزیر دەڵێ (با ھاوڵاتیان یەکتر راست بکەنەوە بکەن و دراوسێ راپۆرت لە دراوسێکەی خۆی بداتە حکومەت)، خەڵکیش دەڵێن ئەم کابرایە پاکێجی دیمۆکراسی ھێناوە و چەپڵەی بۆ لێ دەدەن، ئەمە کۆمیدیایە."
سەرۆکی جەھەپە ئاماژە بەوەش دا "تا ھاوڵاتیان کەمتر رووبەرووی وپۆلیس و سەربازەکان لە کۆڵان و شەقامەکان ببنەوە ئەوە نیشانەی بە ھێزبوونی دیموکراسیی ئەو وڵاتەیە. بەڵام ئێوە دەوڵەتێکی تاکحزبیتان بۆ خۆتان دروست کردووە، سەرۆکوەزیر، وەزیر و پارێزگارەکان بە ھەمان شێوە قسە دەکەن، داواکاری گشتی بەو شێوە رەفتار دەکا، دادوەرەکان وا بڕیار دەدەن، سیستمیش دەبێتە سیستمی تاکحزبی."
ھەروەھا رەخنەی لە لابردنی سرودی (سوێندی ئێمە) گرت لە قوتابخانە سەرەتاییەکان و گوتی "ئەردۆغان دەیەوێ گوتنی (من تورکم) قەدەغە بکا، بەڵام ناتوانێ ئەوە بڵێ و سەد بڕ و بیانوو دێنێتەوە، پیاو بە و وەک پیاو راستیەکان بڵێ، تۆ دەتەوێ چی قەدەغە بکەی رێک و راست بە خەڵکی بڵێ، وەرە بڵێ من دەمەوێ وشەی تورک قەدەغە بکەم".