Zafer Fatih Beyaz
12 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2023
نیکۆسیا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری قوبروسی تورکی، ئەرسین تاتار کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکەی نێوان سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان و سەرکۆماری قوبروسی تورکی تاتار کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو، نزیکەی یەک کاتژمێری خایاند.
دواتر هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی کۆماری قوبروسی تورکی، ئوناڵ ئوستەل و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئاڵپارسلان بایراکتار بەشدارییان کرد.