Sangar Hamad Azeez
28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2018
نۆڤاکشۆت - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کە بەسەردانێکی فەرمی لە مۆرتانیایە، لەگەڵ هاوتا مۆریتانییەکەی محەمەد وەلەد عەبدولعەزیز کۆبووەوە.
دوای گەیشتی بۆ مۆریتانیا، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی لەلایەن سەرکۆماری مۆریتانیا پێشوازی لێ‌کرا.
دواتر هەردوو سەرۆک کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵیان ئەنجامدا و نزیکەی یەک کاتژمێری خایاند.
دواتر بەسەرۆکایەتی هەردوو سەرۆک کۆبوونەوەی شاندەکان ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەش ژمارەیەک گرێبەستی گرنگ واژوو کرا.
حه‌وت رێككه‌وتنامه واژوو كرا
له نێوان توركیا و مۆریتاینا ئه‌م رێككهوتنامانهى خواره‌وه واژوو كرا:
"رێككه‌وتنى هه‌ماهه‌نگى له بوارى ماسیگرى و ئابوورى ده‌ریاوانى"
"رێككه‌وتنى هاوبه‌ش هه‌ماهه‌نگى له بوارى كشتو‌كاڵى"
"رێككه‌وتنى په‌یوه‌ندیدار به هاندانى كه‌رتى وه‌به‌رهێنان"
رێككه‌وتنى هه‌ماهه‌نگى له بوارى گه‌شتوگوزارى"
رێككه‌وتن له بوارى هایدرۆكاربۆن، كانه‌كان و كانزاكان"
رێككه‌وتنى هاوبه‌ش له باره‌ى هه‌ماهه‌نگی له بوارى بابه‌ته‌كانى كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان".
"پرۆتۆكۆلى په‌یوه‌ندیدار به زه‌ماله‌ى خوێندن له خوێندنى باڵا" و " رێككه‌وتنى هاوبه‌ش له‌باره‌ى ده‌زگاى مه‌عاریفى توركیا و مۆریتاینا"