Kaan Bozdoğan,Rewa Mahmood Hasan
08 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
بەرلە رێوڕەسمی کردنەوەی ھێڵی گازی سروشتی تەوژمی تورکی، ھەریەک لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین چوونە کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵییەوە.
ئەردۆغان لە ناوەندی کۆنگرەی ھالیچ لە شاری ئیستانبوڵ پێشوازی لە پوتین کرد کە بەمەبەستی کردنەوەی ھێڵی گازی سروشتی تەوژمی تورکی کە گازی سروشتی رووسیا بۆ تورکیا و بەخاکی تورکیاشدا بۆ ئەورووپا دەگوێزێتەوە.
دوای پێشوازیەکە، کۆبوونەوەی دووقۆڵی دەستیپێکرد.
