Sangar Hamad Azeez
22 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەگەڵ سەرۆکی گشتی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە لە بینای سەرۆکایەتی وەزیران، کاتژمێر ١٠ی بەیانی دوور لە چاوی میدیاکارانەوە دەستی پێکرد.
چاوەڕوان دەکرێت پرسەکانی هەوڵی کودەتا سەربازییەکەی فەتۆ، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پرۆژەیاسای دەستوور بخرێتە بەرباس و گفتوگۆوە.