İrem Demir
07 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2022
ئیستانبوڵ – AA
کەشتیی "Rojen" کە ١٣ هەزار تۆن گەنمەشامی ئۆکراینا دەگوازێتەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنین لە گەرووی ئیستانبوڵ، بەرەو بەریتانیا بەڕێ کەوت.
کەشتییەکە دوای ئەوەی لە ئۆکرایناوە بەڕێ کەوت لە دەروازەی دەریای رەش لە گەرووی ئیستانبوڵ لەنگەری گرت و لەلایەن تیمەکانی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەشەوە پشکنینی بۆ کرا بەرەو بەریتانیا بەڕێ کەوت.
بە سەرپەرشتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان "بەڵگەی دەستپێشخەری بۆ گواستنەوەی خۆراک و دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرایناوە بەشێوەیەکی ئاسایشپارێزراو" لە ٢٢ی تەمووز لەنێوان نوێنەرانی رووسیا، ئۆکراینا، تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان واژووی لەسەر کرا و بۆ ئەم مەبەستەیش ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش کە نوێنەرانی هەرسێ وڵات و نەتەوە یەکگرتووەکانی تێدایە، لە کەمپی زانکۆی بەرگریی نیشتمانی پێک هێندرا.