Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
26 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کلچدارئۆغڵو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە ناوەندی گشتیی پارتەکەی سازیکرد، سەبارەت بەوەی پۆستەکەی بۆ موحەڕەم ئینجە جێدەهێڵێت دوا و دەستی لە کارنەکێشایەوە، پەیامێکیشی ئاراستەی ئینجە کرد و رایگەیاند: "ئهوهی خولیای كورسیی دهسهڵاتی ههبێت له پارتهكهی ئێمهدا جێگەیان نابێتهوه".
كهمال كڵچدارئۆغڵو رایگەیاند: "رێكخستنی پارتهكهمان حهوت لهسهدای دهنگی پارتی دهسهڵاتداری كهمكردهوه. ئهوه سهركهوتنێكی ئاسایی نییه. ئهوه سهركهوتنێك نییه به ئاسانی دهستبكهوێت".
سەرۆکی گشتیی جەهەپە گوتی: "لە ناخی دڵەوە سوپاسی سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە دەکەم کە دەنگیانداوە، جا سەر بە هەر پارتێک بن، لەبەر ئەوەی خاوەندارییان لە دیموکراسی کرد. ئێمە پێگەی پەرلەمان دەپارێزین، زۆر باش دەزانین ئەو دەسەڵاتەی کە گەل داویەتی بە ئێمە مانای چییە، دەشزانین کە بە چ شێوەیەک ئەو دەسەڵاتە بەکاربهێنین. بەشێکی دیوارەکەمان رووخاندووە، بە هەمان پێداگریی و عەزمەوە، ئەو بەشەی دیکەشی کە ماوەتەوە دەڕووخێنین. یەک لایەنی دۆڕاو لەم هەڵبژاردنەدا هەیە، ئاک پارتییە، حەوت لەسەدی لەدەستداوە، براوەکەش دیموکراسییە".
سەبارەت بە رێژەی ئەو دەنگانەی کە کاندیدی پارتەکەی، موحەڕەم ئینجە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییدا بەدەستیهێناوە، کلچدارئۆغڵو رایگەیاند: "لەخوار ئاستی چاوەڕوانییەکانەوە بوو، ئەوە قسەی خودی خۆیەتی".
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو لەبارەی بانگەوازەکانی دەستلەکارکێشانەوەیەوە، رایگەیاند: "ئەندامانی پارتەکە بڕیاردەدەن لەوەی کە چی ببێت و چی نەبێت. ئهوهی خولیای كورسیی دهسهڵاتی ههبێت له پارتهكهی ئێمهدا جێگەیان نابێتهوه".