Mustafa Hamdullah Ergin
28 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2016
سێرت - AA
ته‌رمی كرێكارێكی دیكه‌ی كانه مسه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی شیروانی سه‌ربه پارێزگای سێرت دۆزرایه‌وه.
17ی ئه‌م مانگه به‌هۆی داڕمانی خاكه‌وه كانگایه‌كی مسی شارۆچكه‌ی شیروان تووشی رۆچوون هات و ژماره‌یه‌ك كرێكار بوون به‌ژێر خاكی كانهكهوه.
هه‌وڵه‌كانیش بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمی كرێكاره‌كان به‌ده‌وامه.
له‌كاره‌كانی گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كاندا تیمه‌كانی ئافاد و رێكخراوی مانگی سوور و تیمه‌كانی جه‌ندرمه به‌شدارن.
دواین ته‌رم ده‌رهێنراوه‌ته‌وه ته‌رمی مه‌حموود باتوماكی شۆفێری بارهه‌ڵگره كه ته‌مه‌نی 28 ساڵه و باوكی سێ منداڵه.
گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی چوار كرێكاری دیكه‌دا به‌رده‌وامه.
پێشتر ته‌رمی 11 كرێكاری كانه‌كه ده‌رهێنرابوونه‌وه.