Özcan Yıldırım,Yeşim Sert Karaaslan
15 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "دوێنێ له عێراق، سووریا و ئه‌فغانستانه‌وه هاتبوون، ئه‌مڕۆ له ئۆكرایناوه هاتبوون، ناتوانین بزانین کە سبه‌ی له‌كوێوه دێن. به‌ڵام ئه‌م وڵاته به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وه‌ی ببێته په‌ناگه‌ی سته‌ملێكراوان، هیچ نیگهرانییهكتان نه‌بێت له‌وباره‌یه‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی رێوڕه‌سمی "خه‌ڵاته‌كانی چاكه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی" له ناوه‌ندی كۆنگره و كولتووری به‌شته‌په گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و به‌پێویستی زانی، ئه‌و تراژیدیایانه‌ی كه له ده‌وروبه‌ری توركیا روویانداوه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك ته‌ماشا بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر له به‌های هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه خاوه‌نین له‌سه‌روویانه‌وه سه‌ربه‌خۆیی، ئاینده و نیشتمان تێبگه‌ن.
ئه‌دۆغان باسی له‌وه‌شكرد كه گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان رایانگه‌یاندووه: "ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ڵبژاردنمان برده‌وه ئه‌وا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌م وڵاته‌ن بۆ وڵاته‌كانیان ده‌نێرینه‌وه" و رایگه‌یاند: "ئێمه نایاننێرینهوه. چونكه ئێمه زۆر باش ده‌زانین كه کۆچکەر (موهاجیرین) و پشتیوانکەر (ئەنسار) كه رێگایه‌كی پێغه‌مبه‌رین، چیین. خۆشه‌ویستی خۆشه‌ویستان له‌بیرناكه‌ین، کۆچکەرێک بوو به‌ڵام ده‌ست له ناو ده‌ست بوو له‌گه‌ڵ پشتیونکارەکان. سه‌رده‌مێك هات ئه‌وان بوونه پشتیوانکار. له کۆچکەرە بۆ بوونه پشتیوانکار، دوای ئه‌وه‌ش خۆیان به پشتیوانکار مانه‌وه. گوایه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست پێنج ملیۆن په‌نابه‌ر كه له‌م وڵاته‌ن، سه‌رله‌نوێ بۆ سووریا و ئه‌فغانستان ده‌نێرنه‌وه. ئێمه نایاننێرینهوه. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له میواندارییان. دوودڵ نیین له‌مه".
هەروه‌ها رایگه‌یاند: "دوێنێ له عێراق، سووریا و ئه‌فغانستانه‌وه هاتبوون، ئه‌مڕۆ له ئۆكرایناوه هاتبوون، ناتوانین بزانین کە سبه‌ی له‌كوێوه دێن. به‌ڵام ئه‌م وڵاته به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وه‌ی ببێته په‌ناگه‌ی سته‌ملێكراوان، هیچ نیگهرانییهكتان نه‌بێت له‌وباره‌یه‌وه".
- "٢٦ فڕۆكه‌خانه‌مان هه‌بوو له كاتێكدا ئێستا ٥٦ فڕۆكه‌خانه‌مان هه‌ن"
سەرکۆماری تورکیا له‌باره‌ی ژماره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و زانكۆكانی وڵاته‌كه‌ی دوا و رایگه‌یاند: "له‌كاتێكدا كه ٢٦ فڕۆكه‌خانه‌مان هه‌بوو ئێستا ٥٦ فڕۆكه‌خانه‌مان هه‌یه. له هه‌مووی ئه‌ولاتر، ٧٦ زانكۆمان هه‌بوون و ئێستا له سه‌رجه‌می ٨١ پارێزگاكه خاوه‌نی ٢٠٧ زانكۆین".