Mazın Asad
09 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2017
لەمیانی لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری ئومرانیە، د. نەجدەت ساغڵام لەبارەی تەندروستی گۆرانیبێژی تورک، ئیبراھیم ئەرکاڵ رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە ئەنجامی پشکنینەکان بۆمان دەرکەوت کە ئیبراھیم ئەرکاڵ مێشکی وەستاوە. ئەرکاڵ بە ھۆی ئامێرەکانەوە دڵ و ئەندامەکانی لەشی کار دەکات".
گۆرانیبێژی تورک، ئیبراهیم ئەرکاڵ لە ١٢ی نیسان بە لە هۆشخۆچوویی لە گەراجی ماڵەکەیدا دۆزرایەوە و لە ئاکامی پشکنینی بەراییدا دەرکەوت کە تووشی خوێنبەربوونی مێشک ببوو.
پێشتریش نەخۆشخانەی Liv Hospital لە راگەیەندراوێکیدا بە بیری هێناوەتەوە ئەرکاڵ بەهۆی خوێنەربوونی مێشکییەوە لە ١٢ی نیسانەوە لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و لەژێر چاودێری چڕدایە.
راگەیەندراوەکەی نەخۆشخانەی Liv Hospital تیشکی خستبووە سەر ئەوەی لە ئاکامی هەڵسەنگاند بۆ پشکنینەکانی پەستانی شلەی مێشکی کۆتایی پێ نەهاتووە و مەترسی لەسەر ژیانی ماوە.
دواتر لەسەر داوای خێزانەکەی بە مەبەستی پشکنینی پزیشکی و چارەسەرکردنی، لە ٢٩ی نیسان گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری ئومرانیە لە ئیستانبوڵ.
ئەمڕۆش لە ئەنجامی پشکنینەکانی نەخۆشخانەی فێرکاری ئومرانیە دەرکەوت کە ئیبراھیم ئەرکاڵ مێشکی وەستاوە و بە ھۆی ئامێرەکانەوە دڵ و ئەندامەکانی لەشی کار دەکات.