Aişe Hümeyra Akgün, Zahir Sofuoğlu
28 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2026
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، ھونەرمەندی بەناوبانگی جیھانیی سامی یوسف کۆنسێرتێکی لە ھۆڵی ھەربییە لە سەنتەری کۆنگرەی ئیستانبوڵ ساز کرد.
سامی یوسف یەکەم کۆنسێرتی لە ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ی ئەیلول لە ئەنقەرە سازکرد، بەرلەوەی دوێنێ یەكشەممە گۆرانییەکانی لە بەردەم ھاوەدرانی خۆی لە ئیستانبوڵ پێشکەش بکات.
ھەروەھا سامی یوسف لە میانی پێشکەشکردنی کۆنسێرتەکەی لە ئیستانبوڵ ڕایگەیاند: "شەرەفێکی گەورەیە کە لە ئیستانبوڵ بم، ئەم شارە بۆ من تەنھا وێستگەیەکی تێپەڕبوون نییە، بەڵکو ژیانی میوزیکی و پیشەیی من ھەر لە سەرەتاوە بەم شارە بەستراوەتەوە".

سامی یوسف بەشێکی قسەکانی ئاراستەی ھاوەدرانی خۆی کرد و گوتی: "ئەمشەو لێرە وەستان لەبەردەم ئێوەدا بۆ من مانای زۆری ھەیە، زیاتر لەوەی وشە بتوانێت دەری ببڕێت".
کۆنسێرتەکە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند و جەماوەرێکی زۆری بەلای خۆیدا ڕاکێشا، یوسف کۆمەڵێک لە گۆرانییەکانی خۆی بە یاوەری تیمی میوزیکی فۆنس سۆفیا پێشکەش کرد.
ھەروەھا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ھونەرمەندی بەناوبانگی جیھانیی سامی یوسف کۆنسێرتێکی دیکە لە سەنتەری کۆنگرەی ئیستانبوڵ ساز بکات.
