Rewa Mahmut Hasan
16 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2017
ئیستانبوڵ AA
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش رایگەیاند کە هەموولایەک قسەی خۆیان کرد لەبارەی بەڵێ و نەخێر، ئەوەی ماوەتەوە دەنگی گەلە، چی ئەنجامێک دەربچێت لەسەر سەرمان دایدەنێین.
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش لە شاری ئیستانبوڵ دەنگی خۆی دا.
نومان کورتوڵموش لەدوای دەنگدانی پاش ماوەیەک ئاخاوتن لەگەڵ کارمەندانی سەر سندووق، دواتر وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
کورتوڵموش گوتی: "خۆی لەخۆیدا ئەنجامدانی ریفراندۆم، پێشهاتێکی زۆر ئەرێنیە لە رووی دیموکراسیەوە لە تورکیا. هەڵمەتێکی جوان بۆ گشتپرسی بەڕێوەچوو".