Abdullah Shukur
24 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2018
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی بانگھێشتی ئەنجوومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەیی ئەورووپا پەیوەندیدار بە دواخستنی ھەڵبژاردنەکان، گوتی: "ئەگەر کۆنسەی ئەورووپا خەریکی کاری خۆی بێت زۆر باشە. چونکە ئەوان ھەڵبژاردنەکە ئەنجام نادەن، تورکیا ئەنجامی دەدات".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم (لەبارەی قۆناغی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا): "پێمانوایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی رووبەڕوومان بووەتەوە، پێویستە یەکێتی ئەورووپا دیدگایەکی نوێی لەمبارەیەوە ھەبێت".