Sinan Uslu,İlhan Toprak,Hemın Othman Mohammed
23 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "فه‌تۆ كه دژی گه‌لی تورك و سیستەمی دیموكراسی توركیا وه‌ستاوه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر نزیكه‌ی 170 وڵات كه چالاكیان تێدا ئه‌نجام ده‌دات".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم و سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، نه‌واز شه‌ریف دوای ئه‌وه‌ی له كۆشكی چانكایا كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی و نێوان شانده‌كانیان ئه‌نجامدا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان سازكرد.
یڵدرم باسی له‌وه كرد كه توركیا و پاكستان په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و برایه‌تی مێژوویان هه‌یه، وه‌ك دوواینجارش هه‌ر رۆژێك پاش هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز، حكوومه‌تی پاكستان، هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی په‌رله‌مانی پاكستان و گه‌لی پاكستان، پشتیوانی خۆیان بۆ توركیا ده‌ربڕی و، رۆحی دۆستایه‌تی، برایه‌تی و پشتیوانی مێژوویان نیشاندا.
بینالی یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد فه‌تۆ كه دژی گه‌لی تورك و سیستەمی دیموكراسی توركیاوهستاوهتهوه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر نزیكه‌ی 170 وڵات كه چالاكیان تێدا ئه‌نجام ده‌دات.
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فه‌تۆ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پاكستانی برا دروستكردووه و، گوتی: "ده‌زانین كه هه‌ڵویستێكی زۆر هه‌ستیارتان هه‌یه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه و ده‌ركردنی له پاكستان".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم باسی له‌وه كرد كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ناوچه‌ییدا ده‌كات كه سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له پاكستان بەڕێوەدەچێت.