Hatice Şenses Kurukız,İsmail Özdemir,Etem Geylan,Ramal Abdullah Mahmood
20 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی داوای دەستلەکارکێشانەوە لە چەند سەرۆک شارەوانییەک، رایگەیاند: "پێموایە هاوڕێکانمان چی پێویست بێ ئەنجامی دەدەن".
دوای ئامادەبوونی لە گوتاری هەینی و بەجێگەیاندنی نوێژی هەینی لە مزگەوتی حەزرەتی عەلی، یڵدرم وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێک لە بارەی ئەوەی کە لە کاتێکدا چاوەڕێ دەکرێت سەرۆکی شارەوانی بورسا، رەجەب ئاڵتەپە دەست لەکاربکێشێتەوە بەڵام رایگەیاندووە کە بەردەوام دەبێت لە کارەکانی، یڵدرم گوتی: "پێموایە هاوڕێکانمان چی پێویست بێ ئەنجامی دەدەن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە هەڵواسینی وێنەی سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، عەبدوڵڵا ئۆجالان لە رەققە، گوتی: "ئەم دیمەنانە جێگەی داخێکی گەورەیە. تا ئەمڕۆ هەمیشە بە ئەمریکای هاوپەیمانانمان گوتووە، ئەم وێنەیەیە دەرەنجامی دڵتەنگانەی هاریکارییکردن لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستییدا لەبەرامبەر رێکخراوێکی تیرۆریستیی دیکەدا، نیشاندەدات. ئەمریکا بۆ ئەوەی تێبگات کە یەپەگە و پەیەدە رێکخراوی تیرۆریستیین، دەیەوێت چی دیکە ببینێت؟ هەڵواسینی وێنەی سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، بەروونی زیانی گەورە بە پەیوەندیی هاوپەیمانیی نێوان ئەمریکا و تورکیا دەگەیەنێت''.
لە بارەی کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی تورکیا و ئەمریکا، یڵدرم گوتی: "لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دەرەوە بابەتەکە هەڵدەسەنگێنن. هیوادارم ئەو بابەتە بە ئاسانترین شێوە چارەسەر ببێت. کارەکان بەردەوامن لە بواری تەکنیکی".