Muhammet Ali Kemal
06 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2016
مۆسکۆ- AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیی ناوچه‌كه‌وه، ئێمه وه‌ك توركیا و رووسیا ئه‌ركی گرنگ و به‌رپرسیارێتیمان له‌ئه‌ستۆدایه. ئه‌مڕۆ وڵاتانی جیهان هه‌موویان په‌یوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه. ناتوانین بڵێین رووسیا بهمن چی، توركیا بهمن چی، سووریا و عێراق بهمن چی''.
بینالی یڵدرم کە بەسەردانێکی فەرمی لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیایە، لەپەیمانگەی دیپلۆماسی حکوومی مۆسکۆ گوتارێکی پیشکەش کرد و رایگەیاند:
"به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیی ناوچه‌كه‌وه، ئێمه وه‌ك توركیا و رووسیا ئه‌ركی گرنگ و به‌رپرسیارێتیمان له‌ئه‌ستۆدایه. ئه‌مڕۆ وڵاتانی جیهان هه‌موویان په‌یوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه. ناتوانین بڵێین رووسیا بهمن چی، توركیا بهمن چی، سووریا و عێراق بهمن چی. جوانییه‌كان و كێشه‌كانیش له‌یه‌كتردا ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بین له كێشه ناوچه‌ییه‌كان، دواتر مه‌ودای ئه‌و كێشانه فراوانتر ده‌بن و ده‌بنه كێشه‌یه‌كی جیهانی. وه‌كو په‌كه‌كه، داعش، ئەلقاعیده، بۆكۆ حه‌رام و هه‌موو رێكخراوه هاوشێوه‌كان. هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌مانه دواخستنی چارهسهرهكانیانه. ئه‌و كێشانه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، دواتر كێشه‌ی سه‌ختتر به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن".