Zahir Sofuoğlu,Sarmand Hameed
22 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2021
ئەسینا - AA
حکوومەتی یۆنان رایگەیاند، بڕیاردراوە بە هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەی گەشتەکانی راستەخۆی ئاسمانیی لەگەڵ تورکیا بەهەردوو ئاراستەی هاتن و چوون کە پێشتر بەهۆی رێککارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەندرابوو.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی یۆنان رایگەیاند، بڕیارەکە لە کاتژمێر ٦:٠٠ بەیانی رۆژی دووشەممەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە بڕیاری قەدەغەی گەشتەکانی ئاسمانی راستەخۆ بۆ تورکیا درێژنەکراوەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە هاووڵاتییانی وڵاتانی ئەورووپا و ئەو هاووڵاتییە تورکانەی کە مافی مانەوەیان لە یۆنان هەیە، دەتوانن بەشێوەی راستەخۆ لە تورکیاوە گەشتی یۆنان بکەن و بەپێچەوانەیشەوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی یۆنان مەرجی ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ٧٢ کاتژمێر بەر لە ئەنجامدانی گەشت ئەنجامدرابێت لەگەڵ خۆکەرەنتینکردن بۆ ماوەی حەوت رۆژ کردووەتە مەرجی سەرەکی بۆ هاتنەناوەی هاووڵاتییان بۆ وڵاتەکەی.
بەگوێرەی دوایین داتاکان، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یۆنان گەیشتووەتە ٢٣٧ هەزار و گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٤٦٢ کەس.