Fahrettin İbrahim
17 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
ئەو هەشت کودتاچییەی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەکان کە دوای پیلانگێڕییەکەیان بۆ یۆنان هەڵاتبوون، لەلایەن حکوومەتی ئەو وڵاتەوە رەوانەی دادگا کران.
سەربازە کودتاچییەکان کە سەرو چاویان داپۆشرابوو، لە ژێر بارودۆخێکی چڕی ئاسایشیدا بە پاس هێنرانە دادگا.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ گوتەی ئەم کەسانە لە دادگا وەربگیرێت و بەهۆی تاوانەکەیانەوە دادگایی بکرێن.
دوێنێ هەشت کەس لە ئەنجامدەرانی کودتاکەی سەر حکوومەتی تورکیا دوای سەرنەکەوتنی پیلانەکەیان بە هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیا جۆری سیکۆرسکی بۆ یۆنان هەڵاتبوون و داوای مافی پەنابەرێتی سیاسییان لەو وڵاتە کردبوو.