Şenhan Bolelli,Hemın Othman Mohammed
28 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2019
مه‌درید - AA
له یاری نیوه‌ی كۆتایی جامی شاهانه‌ی ئیسپانیادا، یانه‌ی بارسێلۆنا به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ریال مه‌دریدی برده‌وه و خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
یاریه‌كه له یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا ریال مه‌درید باش ده‌ستیپێكرد و له نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا چه‌ند هه‌لێكی گۆڵكردنی له‌ده‌ستدا، به‌و شێوه‌یه‌ش نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه‌دا، ریال مه‌درید به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر هێرشبردن بۆ گۆڵی یانه‌ی به‌رامبه‌ر، به‌مه‌یش بۆشایی زیاتر له هێڵێ به‌رگریه‌كه‌ی دروستكرد.
له خوله‌كی 50ی یارییه‌كه‌دا، لویس سوارێز گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد. پاشان له خوله‌كی 68دا، یاریزانی فه‌ڕه‌نسی، رافایل ڤاران به هه‌ڵه گۆڵێكی له یانه‌كه‌ی خۆیان كرد و دووه‌م گۆڵی بۆ به‌رسێلۆنا تۆماركرد. له خوله‌كی 72دا، لویس سوارێز به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه گۆڵی سێیه‌می بۆ یانه‌كه‌یان تۆماركرد.
بارسێلۆنا له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا براوه‌ی جامی شاهانه‌یه و تا ئێستا 30 جار ئه‌و جامه‌ی بردووه‌ته‌وه.